١"سەرئێشەیەکی زۆرم هەیە و ڕەنگم زەرد بووە و زوو ماندوو دەبم."
پشکنینی پێویست: CBC (بۆ زانینی ئاستی هیمۆگلۆبین و ڕێژەی خوێن).
٢"زۆر تینووم دەبێت، زوو زوو میز دەکەم و کێشم دابەزیوە."
پشکنینی پێویست: FBS (شەکری سەر بەتاڵ) یان HbA1c (تێکڕای شەکری سێ مانگی).
٣"مفاسلەکانم و بەتایبەت پەنجەی گەورەی پێم زۆر دەئێشێت و سوربۆتەوە."
پشکنینی پێویست: Uric Acid (بۆ دیاریکردنی نەخۆشی داوئەلملووک / Gout).
٤"هەست بە سستبوون و قەڵەوی دەکەم، قژم هەڵدەوەرێت و کێشم زیادی کردووە."
پشکنینی پێویست: TSH, Free T3, Free T4 (پشکنینی غودەی دەرەقی / Thyroid Profile).
٥"ئازارێکی زۆرم لە لای ڕاستی سەرەوەی سکم هەیە، بەتایبەت دوای خواردنی چەوری."
پشکنینی پێویست: سۆنار و LFT (پشکنینی فەحسەکانی جگەر و زراو وەک ALT, AST, ALP, Bilirubin).
٦"ئازار لە کەلەکەم و پشتی خوارەوەم هەیە و لە کاتی میزکردندا سووتانم هەیە."
پشکنینی پێویست: GUE (پشکنینی گشتی میز) و Renal Function Test (Urea & Creatinine).